سیغە بەشێوەیەكی بەرچاو پەرە دەسەنێت
بەهۆی گۆڕانكاریەكانی شێوەی ژیان و دۆخی ئابوری ئەو وڵاتەوە، رێژەی هاوسەرگیری كاتی لەو وڵاتە زیادی كردووە.
بەپێی ئامارە فەرمیەكان لە كۆی هەر 10 هاوسەرگیریەك لە ئێران 2 هاوسەرگیریان كاتی یان سیغەن.
هاوسەرگیری كاتی یان سیغە كە لە ئاینزای شیعەدا رێگەی پێدراوە، لە لایەن بەشێكی زۆر لە داكۆكیكاران لە مافی ژنانەوە رەتدەكرێتەوە و بە جۆرێك لە لەشفرۆشی لێكدەدرێتەوە لە ژێر پەردەی ئایین، ئەمە جیا لەوەی لەو جۆرە هاوسەرگیریەدا مافەكانی ژنان پێشێل دەكرێن.
بەپێی ئامارەكان زیاتر لە 11 ملیۆن گەنج لە ئێران لە تەمەنی هاوسەرگیریدان و تا ئێستا هاوسەرگیریان نەكردووە.
PM:02:41:23/12/2015