لە شەقامەکانی مەدرید باس باسی لابردنی بینیتێز و دانانی مۆرینهۆیە

رادیۆی  کادینا سێری ئیسپانی  بەناوبانگ بڵاوی کردۆتەوە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا رافایل بینیتێزی راهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید لە پۆستەکەی دوردەخرێتەوەو مۆرینهۆ جێگەی دەگرێتەوە.

کادینا سێڕ ئاشکرای کردووە لە ئێستادا پەیوەندی لە نێوان ئیداری یانەی ڕیاڵ مەدرید و خۆسیە مۆرینهۆی راهێنەری پیشووی ریاڵ مەدرید هەیەو چاوەروان دەکرێت پێڕێز لابردنی بینیتێز رابگەیەنێت.

هەروەها کادینا سێر بڵاوی کردۆتەوە 
بەهۆی کێشەی نێوان بینیتێز  و تۆنی کرۆس و ئیسکۆ  پێرێز بیر لە لابردنی بینیتێز دەکاتەوەو لە پۆستەکەی و دانانی مۆرینهۆ لە شوێنی ئەو راهێنەرە بە گونجاو دەزانێت.
کادینا سێر ئەوەشی ئاشکرا کردووە یاری داهاتووی ریاڵ مەدرید بەرامبەر بە ریاڵ سۆسیداد  بینیتێز راهێنەری ریاڵ مەدرید نیە.

SPEE SPORT



PM:09:28:23/12/2015