بەڵگەنامە.. وەزیری كارەبا فەرمانبەرێكی خانەنشین بە موچەی نزیكەی 3 ملیۆن دینار دادەمەزرێنێت

‌د. سەڵاحەدین بابەكر، وەزیری كارەبای هەرێمی كوردستان
وەزیری كارەبای هەرێم بە بڕیارێك فەرمانبەرێكی خانەنشینی دەرچووی پەیمانگا وەك "بەڕێوەبەری تەكنیكی پێشكەوتوو" بە موچەی نزیكەی 3 ملیۆن دینار دادەمەزرێنێت.

بەپێی ئەو بەڵگەنامەی دەست سپی كەوتووە، د. سەڵاحەدین بابەكر، وەزیری كارەبای هەرێمی كوردستان لەسەر پشكی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، بە فەرمانێكی وەزاریی ژمارە (11027 - 26/11/2015) فەرمانبەری خانەنشین (ع.م) كە دەرچووی پەیمانگای تەكنولۆجیا بەشی كارەبایە، بە ناونیشانی "بەڕێوەبەری تەكنیكی پێشكەوتوو" دادەمەزرێنێت.

بەپێی نامە وەزارییەكە بڕی موچەی ئەو فەرمانبەر 2 ملیۆن‌و 308 هەزار‌و 150 دینارە لەبەرواری دەستبەكاربوونیەوە.

دامەرزاندنی فەرمانبەرێكی خانەنشین بەموچەی بەرز، لەكاتێكدا كە هەرێمی كوردستان لەقەیرانێكی قورسدایە‌و خەڵك‌و فەرمانبەران لەقەیرانی بێ موچەییدان‌و، حكومەت‌و بەرپرسانی هەرێم باس لە چاكسازی دەكەن بەڵام لەلایەن وەزیرەكانی هەرێمەوە دامەزراندنی لەم جۆرەش دەكرێت.






PM:01:56:24/12/2015