نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ داودئۆغڵو کۆبووەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نیوەرۆی ئەمرۆ گەیشتە توركیا و لەیەکەمین دیداریدا لەلایەن ئەحمەد داودئۆغڵو سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە كۆبووەوە.

بەپێی هەواڵی كەناڵی رووداو، کۆبوونەوەی یەکەمی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ داودئۆغڵو سەرۆکوەزیرانی تورکیا بوو و دواتر لە کاژێر 15:00 لە نووسینگەی سەرۆککۆماری تورکیا لە ئیستەنبوڵ لەلایەن ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیاوە پێشوازی لێدەکرێت".

ئەجیندای سەردانەکەی سەرۆكی حكومەتی کوردستان 3 تەوەری سەرەکی لەخۆ دەگرێت کە بەپێی زانیارییەکانی رووداو بریتی دەبن لە 1- هەوڵدان بۆ وەرگرتنی قەرز بۆ هەرێمی کوردستان2- چۆنیەتی هەناردەکردنی گازی سرووشتی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا 3- گفتوگۆ لەسەر دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل کە بەهۆی دۆخی باکووری کوردستانەوە زۆر جار و بۆ ماوەیەکی زۆر دادەخرێت.



PM:02:40:26/12/2015