مەلا بەختیار: یەکێتی هیچ هەنگاوێک دژی پارتی و گۆڕان هەڵناگرێت
کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، یەکێتی مەبەستیەتی بەڕێگەی یاسایی سازان ڕووبدات و بۆئەو مەبەستەش، دووبارە لەگەڵیاندا کۆدەبێتەوە و کۆمەڵێک پێشنیاریان دەخاتە بەردەم.
ئەمرۆ لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ کۆمەڵەی خوێندکاراندا، مەلا بەختیار کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕِایگەیاند، یەکێتی دەیەوێت بەشێوەیەکی یاسایی سازان ڕووبدات و بۆ ئەو مەبەستەش، کۆبوونەوەکانی لەگەڵیاندا دەستپێدەکاتەوە و چەند پێشنیارێکی نوێ دەخاتە بەردەمیان.
ناوبراو جەختی لەوە کردەوە، یەکێتی ناچێتەوە ناو چوارگۆشەی یەکەمی سیاسەتی ساڵانی ڕابروو، بەڵام هیچ هەنگاوێکیش دژی پارتی و گۆڕان هەڵناگرێت, بەڵکو هاوسەنگی نێوان سازان و یاسا دەپارێزێت.
ئاماژهی بهوهشكرد: "یهكێتیی سوره لهسهر ئهوهی جارێكی تر لهگهڵ برایانی گۆڕان، نهچینهوه چوارگۆشهی یهكهمی سیاسهتی ساڵانی رابردوو".
PM:10:03:26/12/2015