مێردمنداڵێک لە سلێمانی خۆی خنکاند
ئەمرۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند مێردمنداڵێک لە گەڕەکی زەرگەتە لەناو ماڵی خۆیان، خۆی هەڵواسیوە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
لە ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە " سەرلەبەیانی ئەمرۆ (٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥) مێردمنداڵێک لە گەڕەکی زەرگەتەی شاری سلێمانی لەناو ماڵی خۆیان خۆی هەڵواسی و پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانە لەلایەن تیمەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانی گیانی لەدەستدا".
پۆلیسی سلێمانی ئاشکراشیکردووە کە مێردمنداڵەکە ناوی (م،س) و لە دایکبووی ساڵی ١٩٩٩یە و لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە دەستی پێکردووە بۆ زانینی هۆکاری ڕووداوەکە.
AM:11:40:28/12/2015