رومادی به‌ته‌واوه‌تی كۆنتڕۆڵكرایه‌وه
هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی شاری رومادییان راگه‌یاند.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شاری ئه‌نبار رایگەیاند هاتووه، ئه‌مڕۆ هێزه ئه‌منییه هاوبه‌شه‌كانی عێراق دوای هه‌وڵێكی زۆر توانیان به‌ته‌واوه‌تی شاری رومادی له چەكدارانی داعش پاك بكه‌نه‌وه و له ئێستادا تیرۆرستانی داعش له شاره‌كه وه‌ده‌رنراون.
هه‌رله‌و به‌یاننامه‌یدا ئه‌وه‌ش راگه‌یانراوه، له ئێستادا هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق ئاڵای عێراقیان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا ئیداره‌ییه‌كانی شاره‌كه هه‌ڵكردووه.
جێگای باسه له 17 ی ئه‌م مانگه‌وه ئۆپراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شاری رومادی له‌لایه‌ن هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق ده‌ستیپێكرده‌وه، پێشتریش، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاندبوو، دوای كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی رومادی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ ده‌ستپێده‌كات.
PM:02:31:28/12/2015