ئەردۆغان: پەكەكە بەنیازی دابەشكردنی توركیایە

سەرۆك كۆماری توركیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند رووداوەكانی ئەم دواییەی سوریا نیشانی دەدات كە پارتی كرێكارانی كوردستان بەنیازی دابەشكردنی توركیایە.

رەجەب تەیب ئەرۆدغان، ئەمرۆ سێشەممە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسی لە ئیستانبول رایگەیاند كە وڵاتەكەی بەردەوام دەبێت لەهاوكاریكردن لەگەڵ ئیئتیلافی نێودەوڵەتی دژی داعش.

ئەرۆدغان ئاماژەی بەسەردانەكەی سەلاحەدین دەمیرتاش بۆ روسیا كرد‌و وتی: وتەكانی هاوسەرۆكی هەدەپە نیشانی دەدات جەوهەری ئەم پارتەیە‌و ئەو پلانانەی بۆ دوارۆژی توركیا هەیەتی.

ئاماژەی بەوەشدا پارتی دیموكراتیكی گەلان (هەدەپە) بەشێك لەتوركیا نیە‌و ئەم پارتە ئاشكرای كرد كە پشتیوانی لە توندوتیژی‌و جیایی لەنێوان خەڵكی توركیا دەكات.

ئەردۆغان بە جەختكردنەوە لەسەر ئەوەی بەشداری شەڕی نێودەوڵەتی دژی داعش دەكات وتیشی وڵاتەكەی داكۆكی لە عێراق دەكات لەبەرامبەر "داعش‌و شەڕی تیرۆر"دا.

سەرۆك كۆماری توركیا هەروەها دەڵێت ئەو رووداوانەی بەم دواییانە لەسوریا روویداوە، نیشانی دەدات پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) بەدوای دابەشكردنی توركیاوەیە.



AM:10:52:29/12/2015