ئه‌مڕۆ له‌کاتی سه‌ردانیدا بۆ شاری رومادی، که‌ژاوه‌که‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌که‌وێته‌ر به‌ر مووشکه‌بارانی چه‌کدارانی داعش و به‌په‌له شوێنه‌که چۆڵ ده‌کات.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد دوای رزگارکردنی شاری رومادی، ئه‌مڕۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق به‌سه‌ر‌دانێک گه‌یشته ئه‌و شاره، له‌کاتی به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی "پردی قاسم" له‌ناوه‌ڕاستی شاره‌که رووبه‌رووی مووشه‌ک بارانی چه‌کدارانی داعش ده‌بێته‌وه‌و به‌زووی شوێنه‌که چۆڵده‌که‌ن.
میدیا عێراقییه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن عه‌بادی له‌و سه‌ردانه‌یدا هه‌ریه‌ک له فه‌رمانده‌ی هێزه زه‌مینییه‌کانی عێراق فه‌ریق ریاز جه‌لال تۆفیق و سه‌رۆکی ئه‌نجامه‌نی پارێزگای ئه‌نبار سه‌باح که‌رحوت هاوڕێیه‌تیان کردووه.
مانگی ئایاری رابردوو شاری رومادی له‌لایه‌ن چه‌کدارانی داعشه‌وه کۆنترۆڵکرا، پاش 7 مانگ، دوێنێ هێزه ئه‌منییه‌کانی عێراق ئازادکردنی ئه‌و شاره‌یان راگه‌یاند.