حامیدی حاجی غالی: دەبم بە پاسەوانی بەردەرگای ماڵی بارزانی

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان دەڵێت: ئەگەر ماڵی بارزانی بتوانن دەوڵەت بۆ کورد دروست بکەن، دەبم بەپاسەوانی بەر دەرگایان، من کورد و دەوڵەتی کوردیم بەلاوە گرنگە.

حامدی حاجی غالی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی بە (باسنیوز)ی نزیك لە مەسرور بارزانی راگەیاند کاتی خۆی لە سنووری ئیدارەی پارتی خانەوادەکەی من قوربانی شەڕێک بوون کە زیانی زۆرمان پێگەیەنرا، بەڵام وێرای ئەوانەش، ئەگەر ماڵی بارزانی بتوانن دەوڵەت بۆ کورد دروست بکەن، دەبم بەپاسەوانی بەر دەرگایان، من کورد و دەوڵەتی کوردیم بەلاوە گرنگە، برای من لەپێناوی کورد شەهید بووە، هەر کەسێک کیانێک بۆ کورد دروست بکات، من بچوکی دەکەم.

هەروەها وتی "لەو ئەندامانە بپرسن کە بۆچی لەناو یەکێتی گوێیان بۆ ناگیرێت، بەڵام ئەوەندە دەڵێم ئێمە لەناو یەکێتین و لەناو یەکێتیش دەمێنینەوە، بەدەست هێرۆ خانیش نییە، بمانهێنێتەوە ناو یەکێتیی یان دەرمانبکات، تەنیا ئەوەندە بەدەست هێرۆخانە رێکبکەوین".

وتیشی "لەوەتی ساڵی ١٩٧٦وە خوێن بۆ یەکێتیی دەدەین، یەکێتی هی خۆمانە هی کەس نییە، هی تێکۆشەرەکانی یەکێتییە، کێ بتوانێت یەکێتی یەکریز بکات ئەوە یەکێتیی هی ئەوە".

لەبارەی ئەو پەیجانەی یەکێتی کە بەباڵی سەربازی دەڵێن خۆفرۆش، حامید حاجی غالی دەڵێ "دیارە کێ خۆفرۆشە".



PM:11:30:29/12/2015