" عوسمان ئۆچ ئالان و هاورێکانی دەبرێنەوە تورکیا"

ماڵپەڕێکی نزیک پارتی کرێکارانی کوردستان نهێنی گەڕانەوەی عوسمان ئۆچ ئالان و چەند بەرپرسی باڵای پێشووی پەکەکە بڵاودەکاتەوە لە رێگای پارتیەوە. 

رۆژ نیوز ماڵپەڕی نزیک پارتی کرێکارانی کوردستان بڵاویکردەوە "تورکیا بەنیازە بەهاوکاری پارتی ئەو کەسانەی لەناو پەکەکە هەڵهاتوون بگەڕێنێتەوە تورکیا".

ماڵپەڕەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئامانج لە گەڕانەوەی  " بۆ نەخشە و پیلانی نوێیان دژی بزوتنەوەی ئازادیخوازی گەلی کورد بەکاریان بهێنێت و حزبێکیان بۆ بکاتەوە و لە ئۆپەراسیۆنی دژ بە پەکەکە بەکاریانبهێنن".

بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی لێکۆڵین ئۆرگ زانراوە هەریەک لە عوسمان ئۆجالان، نیزامەدین تاش، خەلیل ئاتاچ و سەلیم چروقایا، کەلە ساڵی 2006 دا لەناو پەکەکە هەڵهاتن، سەرەتا لەناوچەی کۆیە نیشتەجێ بوون پاشان چوونە ژێر فەرمانی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق لە هەولێر، ئێستا بەنیازن لەڕێی پارتیەوە لەژێر ناوی "ئۆپەراسیۆنی مەزن"دا بنێردرێنەوە بۆ تورکیا.



PM:01:09:30/12/2015