دۆسیه‌ی نه‌وت و کاروباری دارایی و ئیداری ئه‌و شاره بۆته جێگای ناڕه‌زایی به‌رپرسانی یه‌کێتی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته جێگری یه‌که‌می سکرتێری گشتی یه‌كێتی لیژنه‌یه‌کی لێکۆڵینه‌وه بۆ ئه‌و پرسانه دورستده‌کات و سه‌رۆک لیژنه‌که‌ش ئه‌ندامی ده‌سته‌ی کارگێڕییه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی تایبه‌ت به سپی راگه‌یاند" ئه‌و لیژنه‌یه‌ی کۆسره‌ت ره‌سوڵ بڕیاری له‌سه‌ر داوه پێکبهێنریت بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌گه‌نده‌ڵییه‌کانی نه‌وت و بواره جیاجیاکانی پارێزگای که‌رکوک له‌لایه‌ن قادر حه‌مه‌جان ئه‌ندامی ده‌سته‌ی کارگێری مه‌کته‌بی سیاسیه‌وه سه‌ر‌ۆکایه‌تی ده‌کرێت".
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه تا ئێستا ئه‌ندامێتی لیژنه‌که دیاری نه‌کراوه، به‌ڵام بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه دراوه که لێکۆڵینه‌وه له هه‌موو ئه‌و گومانانه بکرێت که له‌سه‌ر به‌رپرسانی ئه‌و شاره هه‌یه له‌بواره جیاجیاکاندا.
تا ئێستا نه‌زانراوه ئایا بڕیاردان له‌سه‌ر جۆره لیژنه‌یه‌کی له‌و شێوه‌یه له‌لایه‌ن مه‌کته‌بی سیاسیه‌وه، به‌تایبه‌تی باڵی هێرۆ ئیبراهیمه‌وه په‌سه‌ند ده‌کرێت.