عێراق هەڕەشەی سەربازیی لەتوركیا دەكات

سەرۆك وەزیرانی عێراق جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە ئەگەر مانەوەی هێزەكانی توركیا لە عێراق بەردەوام بێت، رەنگە بەغدا رێگەی سەربازیی دژی توركیا بگرێتەبەر.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی ئاسوشیتدپرێس، ئەمرۆ ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی عێراق جارێكی دیكە داوای لە توركیا كرد هێزەكانی خۆی لە عێراق بباتدەرەوە.

ناوبراو هەروەها هەڕەشەی ئەوەی كرد ئەگەر هێزە سەربازییەكانی توركیا عێراق چۆڵنەكەن، بەغدا رێگەی سەربازیی دەگرێتەبەر.

جەعفەری وتیشی بەغدا تەواوی رێگا ئاشتیانە دەگرێتەبەر، بەڵام ئەگەر هیچ ریگایەك نەمایەوە‌و شەڕ توشی عێراق بوو، ئەوا بەغدا ناچار دەبێت بە شەڕیش بێت سەروەریی خۆی بپارێزێت.



PM:09:47:30/12/2015