بەپەلە.. وەزیری كارەبا دەستی لەكاركێشایەوە (نوێکراوەتەوە)

سەڵاحەدین بابەكر، وەزیری كارەبای هەرێمی كوردستان دەست لەكاركێشانەوەی خۆی لە پۆستەكەی راگەیاند.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە سپی راگەیاند سەڵاحەدین بابەكر دەست لەكاركێشانەوەی خۆی لە پۆستی وەزیری كارەبا بە مەكتەبی سیاسی حیزبەكەی راگەیاندوە كە چیتر ئامادە نیە لەو پۆستەدا بمێنێتەوە، بەهۆی باردۆخی خراپی ئێستای كارەبا لەهەرێمی كوردستان.

بەوتەی سەرچاوەكە هەفتەی داهاتوو مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كۆدەبێتەوە تا لەسەر دەستلەكاركێشانەوەكەی سەڵاحەدین بابەكر بڕیار بدات.





PM:04:47:31/12/2015