مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی: پرۆژەی ستراتیژی دوو، لەئارادا نییە

مه‌که‌ته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان رایگه‌یاند" پرۆژه‌ی رێککه‌وتنی ستراتیژی دوو له‌ ئارادا نییه‌، به‌ڵام له‌ دوا کۆبوونه‌وه‌ی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی، بەئامادەبوونی بەڕێز جێگری سكرتێری گشتی‌و هەڤاڵ هێرۆ، ئەو بنچینانەی بۆ دایلۆگ گەڵاڵە كراوون، لەگەڵ پارتیدا، خوێندرانەوەو بڕیاردرا".

راگه‌یاندنی مه‌که‌ته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له‌سه‌ر " ئاماده‌کردنی پرۆژه‌ی رێککه‌وتنی ستراتیژی دوو" روونکردنه‌وه‌یه‌ک ئاراسته‌ی سپی میدیاو رای گشتی ده‌کاته‌وه‌و ده‌ڵێت" پرۆژەی ستراتیژی دوو، لەئارادا نییە".

روونکردنه‌وه‌که‌ که‌ به‌نانیشانی "بۆ رای گشتی‌و ماڵپەڕی سپی میدیاش" جگه‌ له‌وه‌ی جه‌خت ده‌کاته‌وه‌ که‌ جۆره‌ پرۆژه‌یه‌کی وا له‌ ئارادانییه‌، هاوکات ئه‌وه‌ش ئاشکرا ده‌کات "‌ لەدوا كۆبوونەوەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی، رۆژی (30/12/2015) بەئامادەبوونی بەڕێز جێگری سكرتێری گشتی‌و هەڤاڵ هێرۆ، ئەو بنچینانەی بۆ دایلۆگ گەڵاڵە كراوون لەگەڵ پارتیدا، خوێندرانەوەو بڕیاردرا كە لەگەڵ وەفدی باڵای پارتیدا، دانیشتن بكرێ‌".

ده‌قی روونکردنه‌وه‌که‌ی راگه‌یاندنی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی: 

 بۆ رای گشتی‌و ماڵپەڕی سپی میدیاش
 نەبیرۆكە لەئارادایەو نەگەڵاڵەنامەش بوونی هەیە

ماڵپەڕی سپی میدیا، لەزاری سەرچاوەیەكییەوە‌و بەناوی "یەكێتیی دەیەوێت رێككەوتنی ستراتیژی دوو لەگەڵ پارتی ئەنجامبدات"، هەواڵێكی داڕشتووەو گوایە، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، رێككەوتنی ستراتیژی دوو، كە لەبیرۆكەو گەڵاڵەكردنی هەڤاڵ مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕییە، لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان ئەنجامدەدات.
وێڕای ئەوەی ئەو هەواڵەوە رەتدەكەینەوە، كە هیچ بیرۆكەو گەڵاڵەنامەیەك، بەو روانگەو لێكدانەوەیەی سەرچاوەكەی سپی میدیا لەئارادانییە، هاوكات بۆ رای گشتیشی روندەكەینەوە‌و بە ماڵپەڕی "سپی میدیا"شی رادەگەیەنین، كە:
یەكەم: پرۆژەی ستراتیژی دوو، لەئارادا نییە.
دووەم: ئەو بنچینانەی لەدوا كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی‌و پێشتریش لەپێرارەوە لەكۆبوونەوەكانی مەكتەبی سیاسیدا، كە هەر هەمووی لەدەفتەری كۆنوسی كۆبوونەوەكاندا، نوسراون‌و تەوقیعیش كراون، گەڵاڵە كراون‌و كراونەتە بنچینە پێشنیازی  گفت‌و گۆی نێوان یەكێتیی‌و پارتی..
سێهەم: لەدوا كۆبوونەوەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی، رۆژی (30/12/2015) بەئامادەبوونی بەڕێز جێگری سكرتێری گشتی‌و هەڤاڵ هێرۆ، ئەو بنچینانەی بۆ دایلۆگ گەڵاڵە كراوون لەگەڵ پارتیدا، خوێندرانەوەو بڕیاردرا كە لەگەڵ وەفدی باڵای پارتیدا، دانیشتن بكرێ‌.. دوای زانینی بیروبۆچوونی وەفدی پارتی، كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی بكرێ‌ لەسەر كۆی بۆچوونەكان‌و دوا بڕیاردان. 
چوارەم: نەك هیچ لایەكی سیاسی‌و لایەنە كۆتاكانیش فەرامۆش نەكراوون، بەڵكو هەموولایەك، هاوتای یەكێتیی‌و پارتی، بەپێی پێوەرو رێژەو سەنگی هەڵبژاردنەكان، پێشنیازی دابەشكردنی پۆستەكان لەسەرۆكایەتی هەرێمەوە، بۆ سەرۆك پەرلەمان، سەرۆك وەزیران، جێگرەكانیان، وەزیرو پۆستەكانی تر، دیاریكراوە. نەك لەسەر بنەمای پاوانی سیاسی‌و پشككاری.

راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی 
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
 2/1/2016

سپی له‌ میانه‌ی هه‌واڵه‌کانی دوێنێ 1/1 دا بڵاویکرده‌وه‌ : سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند ماوەی چەند رۆژێکە لەناو بەرپرسانی یەکێتیدا قسە لەسەر نووسینەوەی پرۆژەیەک دەکرێت کە لەلایەن مەلا بەختیاری بەرپرسی دەستە کارگێری مەکتەبی سیاسی یەکێتییەوە ئامادەکراوەو بەناوی "رێککەوتنی ستراتیژی دوو"ەوە.
درێژه‌ی هه‌واڵه‌که‌ له‌م لینکه‌وه‌ بخوێنه‌ره‌وه‌..



PM:03:20:02/01/2016