ئەوقاف مامۆستایەكی ئاینی لە وتاربێژی دووردەخاتەوە

بە بڕیارێكی بەرێوەبەری ئەوقافی هەولێر، سەلیم شوشەكەیی ؛وتارخوێنی مزگەوتی عەبدوڵا دزەیی؛ لە كارەكەی دوورخراوەتەوە و مامۆستایەكی دیكەیان لە شوێنی داناوە.

لەمبارەیەوە مامۆستا سەلیم شوشكەیی كە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقە لەسەر لیستی كۆمەڵی ئیسلامی؛ و لە هەڵبژاردنەكاندا، زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا ڕایدەگەیەنێت وەزیری ئەوقاف پیی راگەیاندوم لەمەو دوا مافی وتاردانت نیەو ئاماژەی بەوەش دەكات كە وەزیری پیی راگەیاندوە لە سەرو خۆیەوە فەرمانی پیكراوە.

مامۆستا سەلیم شوشكەیی مامۆستای ئاینی لەپەیجیتایبەتی خۆی رایگەیاندوە"كه وە زیر ئە وقاف بە وه كالە ت پێی ڕاگە یاندم كه تۆ ڕاگیراوی لە وتار خوێندنە وە چیتر مافی وتار دانت نیەمنیش پێم وت هۆ كار چیە هیچی وای نەوت كە شایە نی ئە وە بێ ئە وسزایە مان بە سە ردا بسە پێنێت تەنها ئەوە نەبێت پیی وتم منیش فرمانم پێ كراوە"

دەقی نوسینكەی مامۆستا سەلیم شوشكەیی:

بۆ له مینبه ر ه كه م بێ به ش كرام؟
ئه مڕۆ١/١/٢٠١٦ وتاری ماڵ ئاوایم خوێنده وه له مزگه وته كه ی خۆم كه ماوه ی ١١ساڵه له وێ پێش نوێژو وتارخوێنم هۆكاری ماڵ ئاوایم دوای ئه وه هات كه وه زیر ئه وقاف به وه كاله ت پێی ڕاگه یاندم كه تۆ ڕاگیراوی له وتار خوێندنه وه چیتر مافی وتار دانت نیه منیش پێم وت هۆ كار چیه هیچی وای نه وت كه شایه نی ئه وه بێ ئه وسزایه مان به سه ردا بسه پێنێت وتی تۆ كه سێكی به ڕێزی لای ئێمه منیش وتم به ڕێز چۆن سزا ده درێت وتی منیش فرمانم پێ كراوه هه ر چۆ نێك بێت دوای مناقه شه یه كی زۆر وتاری ماڵ ئاوایم خوێنده وه به هه ر حاڵ من ده پرسم ئه وه ئه و چاك سازییه بوو كه بڕیار بوو له ساڵی نوێدا ئه نجامی بده ن و باسیان لێوه ده كرد.
خۆشه ویستان من وه ك قه ندیل سه رم به رزه به وه ی كه ده ستم هه بوه له ڕێی وتاره كانمه وه له هۆشیار كردنه وه ی به شێك له گه لی خوم وه به پێ تونا ده ستم هه بوه له یارمه تی دانی هه ژاران و هاوكاری كردنی ئه وماڵه پێشمه رگه هه ژارانه ی كه به سه رماو گه رما به روحی شرینیان به رگریمان لێ ده كه ن، سوپاس بۆ خوا كه هاو كاری وكفاله تی چه ند مناڵه شه هیدێكمان مانگانه له ئه ستۆ گرتوه ده یان كێشه ی كۆمه ڵایه تیمان چاره سه ر كردووه له ڕێی وتاره كانمانه وه بوینه پاسه وانی پاراستنی ئه من و ئاسایشی شاری هه ولێر و كوردستانی خۆشه ویست زۆر به ژیرانه ڕوو به ڕوری بیری توند ڕه وی بوینه وه له كوردستان جاله ژێر هه ر چه تر و ناوێك بێ، كاتێكیش وه زیری ئه وقاف داوای كرد له گه ڵی دانیشم چاوه ڕێ ده ست خۆشیم ده كرد به ڵام دیاره پاداشتی چاكه له و وڵاته سزادانه له كۆتایدا ده ڵێم سوباس بۆ خوا كه من ڕۆژێك له ڕۆژان ده ستم سورنه بووه به كوشتنی ڕۆڵه ی نیشتیمانه كه م، و قه د چه كی خیانتم له شان نه كردووه خه ڵك و هاوڵاتیانی شارو وڵاته كه م له كونجی زیندان نه په ستاوه و مامه ڵه ی نه وت و سه یاره ی ده بڵ قه مه ره و چه كم له گه ڵ دوژمنانی وڵاته كه م نه كردووه و ده ستم نیه له دزیتی داهاتی وڵاته كه م تاپێشم بكرێت فرمێسكی چاو ی مناڵه شه هیده كان ده سرم و هاوكاریان ده كه م له هه ر كارو پڕۆژه یه كی خێر خوازی و چاكه كاری درێغی ناكه م منیش ئه و ده نگه لاوازه نیم به لادانم له مینبه ڕێك بێ ده نگ بكرێم هه مو شوێنێك بومن مینبه ره پشت به خوای گه وره ده به ستم كه باشترین پشیوانه.



PM:03:47:02/01/2016