٨٠٠ هەزار ئاوارەی تر روودەکاتە هەرێمی کوردستان

لەکاتێکدا هەرێمی کوردستان نزیکەی دوو ملیۆن ئاوارەی عێراقی و کوردانی رۆژئاوای گرتۆتە خۆی، پێشبینی دەکرێت لە پرۆسەی ئازادکردنی موسڵدا ٨٠٠ هەزار ئاوارەی تر رووبکاتە هەریم.


سەرۆكی لیستی برایەتی و پێكەوەژیان و نوێنەری كوردانی ئێزدی لە ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ،له‌ لێدوانێكدا بۆ جودی نیوز  کە پێگەیەکی ئاینی گشتیە،  ڕایگه‌یاند" هه‌ر چه‌نده‌ له‌ 40% ی، خاکی مووسڵ له‌ کونترۆڵی پێشمه‌رگه‌ دایه‌، به‌ڵام له‌ كاتی پرۆسه‌ی ئازادكردنی پارێزگاكه‌دا 800 هەزار ئاوارە ڕوو له‌ هه‌رێم ده‌كه‌ن." 

سەیدۆ چەتۆ، نوێنەری كوردانی ئێزدی لە ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ، ئه‌وه‌شی وت" به‌غداد سێ جار به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی پێداین كه‌ جارێك33 ملیارو 10 ملیارو دواجار 3 ملیار دینار بۆ ئاواره‌كانی خه‌ڵكی پارێزگایی موسڵ دابین بكه‌ن، به‌ڵام هیچیان نه‌كراوه‌."

ئەو لێدوانە لەکاتێکدا کە پرۆسەی ئازادکردنی موسڵ نزیکبۆتەوەو پێشبینی دەکرێت لەبەهاری ئەمساڵدا جێبەجێ بکرێت.



PM:09:51:02/01/2016