ئه‌ندامی کۆمیته‌ی به‌رێوه‌به‌ری پارتی کرێکارانی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت "ئه‌و به‌رخۆدانه‌ی له باکووری کوردستان ده‌ستی پێکردووه له‌به‌رامبه‌ر زوڵمی سه‌دامی نوێ به‌رخۆدانی مرۆڤایه‌تی و هه‌بوون و ئیراده‌یه".
قەرەیڵان لەچاوپێکەوتنێکی لەگەڵ رۆژ نیوز کەبەشی زۆر تەرخانکراوە بۆ بەرخۆدانی باکورو هەڵوێستی پارچەکانی تر دەڵێت" ئه‌ردۆغان سه‌دامی نوێیه، چۆن سه‌دام ئه‌نفالی له‌به‌رامبه‌ر گه‌لی کورد کرد و به‌سه‌دان هه‌زار کوردی له باشووری کوردستان کۆمه‌ڵکوژ کرد و ده‌ستی به قڕکردن کرد، به‌هه‌مان شێوه ئه‌ردۆغانیش ده‌یه‌وێت ئه‌و قڕکردنه به‌شێوه‌یه‌کی نوێ به‌رێوه‌ببات".
ناوبراو هیوای خواست که سیاسه‌تی کوردی له‌باشووری کوردستان به‌هێزتر پشتیوانی له‌باکووری کوردستان بکات و، دەڵێت" لایه‌نێک ده‌یکات و لایه‌نێکیش هێشتا هه‌ڵوێستی دیار نیه. لەم کاته مێژوویه‌دا گه‌لی کورد پێوێستی به یه‌کێتی و گفتوگۆی چاره‌سه‌ری هه‌یه".
قەرەیڵان ده‌ڵێت" ئه‌و به‌رخۆدانه‌ی ئێستای باکووری کوردستان به‌رخۆدانێکی نه‌ته‌وه‌یه و ده‌بێت هه‌مو هێزه کوردستانیه‌کان پاڵپشتی بکه‌ن ، چونکه ئه‌م به‌رخۆدانه بۆ ته‌واوی کورد و ته‌واوی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست گرنگیه‌کی تایبه‌تی خۆی هه‌یه".
سەبارەت بە باشووری کوردستانیش، موراد قەرەیڵان دەڵێت" سه‌ره‌تا به‌رێزه‌وه سلاو له گه‌له‌که‌مان له باشووری کوردستان ده‌که‌م ، گه‌لێکی فیداکار و به‌رخۆدانڤانه و مێژوویه‌کی خۆی هه‌یه ، گه‌له‌که‌مان له‌باشووری کوردستان له‌به‌رامبه‌ر داگیرکه‌ران واتای به‌رخۆدان له‌هه‌موو که‌سێک باشتر ده‌زانن، هیوادارین هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان و کوردانی ده‌ره‌وه ، به‌رخۆدانی جزیره ، ئامه‌د و مێردین و گه‌ڤه‌ر به‌ته‌نیا نه‌هێڵن، به‌تایبه‌تیش ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌ین گه‌له‌که‌مان له باشووری کوردستان ئه‌و به‌رخۆدانه‌ی باکووری کوردستان به‌ته‌نیا ناهێڵن و ده‌بێت پشتیوانی بکه‌ن ، هه‌تا ئێستا پشتیوانی هه‌یه، به‌ڵام به‌س نیه چونکه له‌و باوه‌ڕه‌م ره‌وشی باکووری کوردستان باش نه‌ناسێنراوه.
دەربارەی بارودۆخی ئابوری باشوور، ئەو بەرپرسەی پەکەکە دەڵێت" کۆمه‌ڵگه‌ی باشوور له کاتی سه‌دام له گونده‌کانیان دوورخرانه‌وه ، ئێستاش هه‌مان سیسته‌م به‌رده‌وامه ، له‌وچوارچێوه‌یه‌دا که‌مته‌رخه‌می هه‌یه ، پێویسته سیسته‌مێکی ئابووری به‌و شێوه‌یه پێشبکه‌وێت که ئێمه خۆمان ئیداره بکه‌ین. واتا ده‌بێت باشووری کوردستان گرێدانبوونی خۆی له‌گه‌ڵ تورکیا و ئێران کۆتایی پێ بێنێت. هێدی هێدی ئاماده‌کاری خۆی بکات. واتا خۆی ئابووری خۆی به‌ره‌و پێشه‌وه ببات ، خۆی سیاسه‌تی خۆی به‌رێوه‌ببات ، نه‌ک له‌ژێر کاریگه‌ری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه بێت ، به‌گوێره پێداویستیه‌کانی کۆمه‌ڵگه خۆی رێکبخات ، به بۆچوونی من کێشه‌که ئه‌وه‌یه ، باشووری کوردستان ئه‌وه‌نده‌ی چاوی له‌ده‌ره‌وه‌یه ئه‌وه‌نده چاوی له‌نێوخۆ نیه ، له سیاسه‌تیشدا هه‌مان شته. به‌راستی ده‌سکه‌وته‌کانی باشووری کوردستان زۆر گرنگن ، ئێمه‌ش وه‌ک ده‌سکه‌وتی ته‌واوی کوردستان ده‌یبینین و ده‌بێت ئه‌و ده‌سکه‌وتانه بپارێزین به‌ڵکو له‌هه‌مانکاتدا به‌ره‌و پێشه‌وه‌ی ببه‌ین ، به‌ڵام به‌ر له‌وه ده‌بێت له‌نێوخۆدا سیسته‌م پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بکرێت و دیموکراسی تیایدا بچه‌سپێندرێت".