ره‌غده‌ی کچی سه‌دام که له‌هه‌موو بۆنه‌ی کوشتنی که‌سایه‌تییه شیعه‌و سونه‌کاندا رای خۆی بڵاوده‌کاته‌وه، له‌سه‌ر له‌سێداره‌دانی شێخ نه‌مر له سعودیه رای خۆی بڵاوکرده‌وه.
له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک ره‌غده‌ی کچی دیکتاتۆری پێشووی عێراق، سه‌دام حسێن ده‌ڵێت" له سێداره‌دانی شیخ نه‌مر له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه‌وه، تۆڵه‌یه بۆ مناڵه بێ باوکه‌کانی سه‌دام".
له به‌یانێکدا له‌سه‌ر ئه‌کاونتی خۆی له فه‌یسبووک، ره‌غده ده‌ڵێت" له سێداره‌دانی شێخ نه‌مری توندڕه‌و له‌م کاته‌دا تۆڵه کردنه‌وه‌یه بۆ مناڵه بێ باوکه‌کانی سه‌دام".
ره‌غده ده‌شڵێت" ئێمه به‌بێ سه‌دام بێ باوک بووین و نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بیش دوای ئه‌و بێ باوکه".
دوێنێ ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه که‌سایه‌تی دیاری شیعه‌ی ئه‌و وڵاته شێخ نه‌مرو 47 که‌سی تریان له‌سێداره‌داو، ئه‌و کاره‌ش بووه مایه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌کی زۆری ناوه‌نده سیاسیه‌کانی شیعه‌و جیهان.