وەزیری كارەبا بە فەرمی دەستی لەكاركێشایەوە

دوای كۆبونەوەی مەكتەبی یەكگرتووی ئیسلامی، وەزری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستی لەكاركێشەیەوە.

ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە هەولێر كۆبۆوە و تێیدا بڕیاردرا سەلاحەدین بابەكر وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێم بەشێوەیەكی فەرمی دەست لە پۆستەكەی بكێشێتەوە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە كۆبونەوەكە بە سپی میدیای ڕاگەیاند، سەرجەم ئەندامانی مەكتەبی سیاسی كۆك بوون لەسەر ئەوەی وەزیری كارەبا بەشێوەیەكی فەرمی دەست لەكارەكەی بكێشێتەوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش كرد، ماوەیەك پێش ئێستا پارتی دیموكراتی كوردستان داوای لە یكگرتووی ئیسلامی كردووە ئەو وەزارەتەیان بداتەوە، بۆ ئەوەی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەكان تێكەڵ بكرێت، لەبەرامبەردا پارتی وەزارەتێكی دیكە دەدات بە یەكگرتوو.



PM:05:43:03/01/2016