له سلێمانی له ساڵی 2015 به‌به‌راورد به ساڵی 2014 له روداوی هاتوچۆدا 75 هاوڵاتی زیاتر گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مڕۆ 1/4 له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌گه‌ری، نەقیب کاروان مەحەمەد، وتە پێژی هاتوچۆی سلێمانی ئاماری قوربانی و بریندارکارەکانی ڕووداوەکانی هاتوچۆی لە ساڵی ٢٠١٥ دا ئاشکراکرد و وتی " لەمساڵدا ٩٧٤ ڕووداوی هاتووچۆ لە سنوری پارێزگای سلێمانی ڕوویداوە، تێیدا دوو هەزارو٧٢٥ هاوڵاتی برینداربوون و ٢١٥ هاوڵاتی گیانیان لە دەستداوە ، کە ١٧٣ هاوڵاتیان لە ڕێگاو بانەکانی دەرەوەی شار گیانیان لە دەستداوە و ٤٢ هاوڵاتیان لە ناوەوەی شاردابووە."
به‌پێی زانیارییه‌کانی سه‌ر ماڵپه‌ڕی هاتوچۆی سلێمانی ژماره‌ی رووداوه‌کانی ساڵی 2014 له سنووری پارێزگای سلێمانی 1389 رووداو بووه، به‌ڵام قوربانییه‌کان که‌متربوون و ته‌نها 140 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
نه‌قیب کاروان له کۆنگره رۆژنامه‌گه‌ریه‌که‌دا وتیشی" لە کۆی ئەو ٢١٥ هاوڵاتییەی کە گیانیان لە دەستداوە، زۆرترینیان سەرنشینەکانی ناو ئۆتۆمبێل بوون کە ژمارەیان ١٢٩ هاوڵاتییە و هەروەها ٦٦ هاوڵاتی پیادە و ٢٠ شۆفێریشیان تێدایە."
به‌پێی زانیارییه‌کانی سپی که له‌هه‌ندێک سه‌رچاوه‌ی تایبه‌ته‌وه ده‌ست که‌وتووه ژماره‌ی ئه‌و قوربانیانه‌ی سلێمانی راستن، به‌ڵام هه‌ندێک له پارێزگاکانی تری هه‌رێم ژماره‌ی قوربانییه‌کان که‌مده‌که‌نه‌وه.
سه‌باره‌ت به داهات، كاروان محمد وتی" داهاتو خەرجیەكانی ئەم بەڕێوەبەرایەتیە، داهاتەكانی بریتی بوە لە 55 ملیار‌و 325 ملیۆن‌و 481 هەزار دینار، سەرجەم ئەو داهاتەش نێردراوە بۆ گەنجینەكانی حكومەتی هەرێم".
وتەبێژی بەرێوبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی وتیشی:" لەساڵانی پێشودا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ دەسەڵاتی خەرجكردنی نیوەی داهاتەكانی خۆی هەبوە، بەڵام لەم ساڵدا بەهۆی قەیرانی داراییەوە ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا هەموو داهاتەكان بنێردرێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی".
هەر بەپێی ئامارەكەی هاتوچۆی سلێمانی بەراورد لەگەڵ ساڵی ٢٠١٥، ڕێژەی داهات زۆر كەمیكردووە و ساڵی ٢٠١٤ كۆی داهاتی هاتووچۆ بریتی بووە لە ٧١ ملیار‌و ٦٠٨ ملیۆن دینار و بۆ 2015 زیاتر لە 20 ملیار كەمی كردوە.