یانزە ساڵە نرخی نەوت هێندەی ئەمڕۆ دانەبەزیووە

ئەمڕۆ ٧/١ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی بۆ ٣٢ دۆلار و ٦٣ سەنت، نرخی نەوتی خاوی ئەمەریکاش یەک بەرمیلی بە ٣٢ دۆلار و ٨٠ سەنتە.

بەپێی چاودێرانی بواری نەوت و وەک ئاژانسە گەورەکانی هەواڵ ئاماژەی بۆ دەکەن ١١ ساڵە نرخی نەوت دابەزینی بەو شێوەیەی بەخۆوە نەبینیووە.

دابەزینی نرخی نەوت زەرەرێکی ئێجگار گەورە دەدات لەئابوری وڵاتانی خاوەن نەوت، لەپێش هەمووشیانەوە عێراق و هەرێم کوردستان، ئێستا کە نەوت لەبازاڕەکانی جیهان هەر بەرمیلێک بە ٣٢ $ دۆلارە عێراقیش بە ٧ $ کەمتر دەیفرۆشێت، هەرێمی کوردستانیش بە ٩ دۆلار کەمتر، بەو پێیە لە نرخی یەک بەرمیل نەوت هەرێمی کوردستان تەنها ٢٣$ دۆلاری بۆ دەگەڕێتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی سپی لەو پارەیەش خەرجی دەرهێنان و گەیاندنی هەر بەرمیل نەوتێک بەبەندەری جیهانی تورکی ١٠$ دۆلار لەسەر هەرێم دەکەوێت، کەواتە تەنها ١٣ $ دۆلاری دەمێنێتەوە.  



AM:11:03:07/01/2016