هەولێر خراپی بە زێرەڤانی کرد


لە خولی نایابی فاستلینکی کوردستان لە گروپی یەکەم، یانەی هەولێر لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی زێرەڤانی کردوو لە ئەنجامدا بە پێنج گۆڵی بەرامبەر بە گۆڵێک پێشوازی لێکرد.

بەم سەرکەوتنە هەولێر بە چوار خاڵ لە دوویاریدا لە پێشەنگی گروپی یەکەم دێت.

لە یاریەکی تردا لە شاری کەلار هەردوو یانەی شێروانەی ئەو شارەو کەرکوک بە گۆڵێک یەکسانبوون.

لە شاری هەولێریش هەردوو یانەی ئارارات و زاخۆ رووبەرووی یەکبونەوەو لە ئەنجامدا یانەی ئارارات بەدوو گۆڵی خاوێن یاریەکەی بردەوە.

ریزبەندی گروپی یەکەم:

١- هەولێر ٤ خاڵ

٢- ئارارات ٤ خاڵ

٣- کەرکوک ٤ خاڵ

٤-شێروانە ٣ خاڵ

٤- زاخۆ ٣ خاڵ

٥-هەندرێن ٢ خاڵ

٦-زێرەڤانی ٢ خاڵ



PM:08:34:07/01/2016