پەرلەمانتارێكی گۆڕان: كەیسی پارێزەرەكەی هەولێر تیرۆری رێكخراوە

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان دەڵێت "کەیسی پارێزەر (ناز سلێمان یەعقوبی) بەهەمو پێوەرێک تیرۆری رێکخراوە و گومان دەکرێت،دەوڵەت، لەپشتی بێت".

د.شێرکۆ حەمەئەمین لەنوسینێكدا لە ژێر ناوی "تیرۆری ڕێکخراو" دەنوسێت: ئەوەی ئێستا،لە هەرێمی کوردستان ڕودەدات،بەتایبەتی زنجیرە کەیسەکانی ڕۆژنامەوان و سیاسی و چالاکوان و تەقەکردن،لەخاوەنی کۆمپانیای نالیا ودواهەمینیان،کەیسی پارێزەر ( ناز سلێمان یەعقوبی ) بەهەمو پێوەرێک تیرۆری رێکخراوە و گومان دەکرێت،دەوڵەت، لەپشتی بێت، چونکە راستەوخۆ دوای کردەکە، سیناریۆیەکیش ئامادەیە،کە تەنانەت داڕێژرانی سینارێۆکەش،ڕەنگە بڕوای پێ نەکەن، نەک خەڵکی کوردستان،بەتایبەتی ئەوەی دوای مەرگی ناز دەزگا ئەمنییەکانی شاری هەولێر بڵاویان کردەوە،کە بەدڵنیایی ،نەک گومانەکانی نەرەواندەوە. بەڵكو گومانەکانی زیاتری کرد،بەتایبەتی ئەگەر سەرنج بدەین،کەناڵی ڕوداو شەوی چوار شەممە لەسەر پێنج شەممە،کاتێک چاوپێکەوتنی، لەگەڵ برای پارێزەرەکەدا،ئەنجامدا، بێژەرەکە وتی: دەزگا ئەمنییەکان وتویانە: لە نزیکترین کاتدا،هۆکارەکەی بڵاو دەکەنەوە.

د. شێركۆ لەكۆتایی نوسینەكەیدا هیواخوازە پارێزەرانی کوردستان و هەولێر،بەتایبەتی و داکۆکیکارانی ئازادی کۆڵنەدەن،تا سنورێک،بۆ ئەم تیرۆری ڕێکخراوە دادەنرێت.



PM:08:02:08/01/2016