قائیمقامی سلێمانی بەختیار عەبدولڕحمان، هەڕەشەی سزای یاسایی توند لەو كەسانە دەكات كە گه‌نده‌ڵی له دابه‌شکردنی نه‌وتی ماڵان‌دا ده‌که‌ن و کڕین و فرۆشتنی نایاسایی پێوه ده‌که‌ن.
قائیمقامی سلێمانی، به‌ختیار عه‌بدولره‌حمان له ماڵپه‌رێ قائمقامه‌یتی سلێمانی داوا لەلایەنە پەیوەندیدارەكان و هاووڵاتیانی شاری سلێمانی دەكات لەكاتی بینینی ئەو دیاردەیه، لەڕێگەی ژمارە تەلەفونی (07701438461 ) ئه‌وان لێ ئاگادار بکه‌نه‌وه تا رێوشوێنی یاسایی توند بگرنەبەر به‌رامبه‌ر سه‌رپێج کاران.
ناوبراو ئاگاداری شۆفێری تانکه‌ره‌کانیش ده‌کاته‌وه " بۆ ھیچ تانكەرێكی دابەشكردنی نەوتی ماڵان نیە نەوت بدات بەنەوت فرۆشە پیكابەكان، هەرلایەكەكیان دەستگیر بكەین روبەڕووی سزای توندی یاساییان دەكەینەوە.