وێنە.. وەزیری پەروەردە دەرچویەكی بەشی كوردی دەكات بە بەڕێوەبەری پەیمانگای وەرزشی

‌وەزیری پەروەردەی هەرێم
بەپێی فەرمانێكی وەزاریی، وەزیری پەروەردەی هەرێم دەرچویەكی بەشی كوردی كە مامۆستای پەیمانگاش نیە دەكات بە بەڕێوەبەری پەیمانگای وەرزشی كۆیە، بەڵام دكتۆرایەكی وەرزش دانەنرا لەبەر ئەوەی گۆڕانە.

د. شێركۆ حەمەئەمین، پەرلەمانتاری گۆڕان وێنەی ئەو فەرمانە وەزارییەی بڵاوكردوەتەوە كە بەپێی ئەوە لەماوەی رابردوودا بەڕێوەبەری پەیمانگای وەرزشی كۆیە گۆڕدرا‌و چەند كەسێك (CV)یان پێشكەش كرد بۆ ئەو پۆستە.

سەرەنجام یەكێكیان كە دەرچوی بەشی كوردییە‌و مامۆستای پەیمانگاش نیە، بە بەڕێوەبەر دانرا، بەڵام دكتۆرایەكی وەرزش كە مامۆستای پەیمانگایە‌و 17 ساڵیش خزمەتی هەیە تەنیا لەبەر ئەوەی سەر بە بزووتنەوەی گۆڕانە لەو پۆستە دانەنرا.




PM:12:20:09/01/2016