یه‌کێتی پێشنیازێکی ئاراستەی پارتی و گۆڕان کردوه
لێپرسراوی ده‌سته‌ی کارگێری مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان باس له‌و پێشنیازه ده‌کات که یه‌کێتی خستویه‌تیه به‌رده‌م پارتی و گۆڕان.
ئه‌مڕۆ یه‌ک شه‌ممه مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی کارگێری مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان له دیبه‌یتێکی که‌ناڵی رووداو له زانکۆی جه‌رمۆی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ ئاماده بوو، له‌و دیبه‌یته‌دا مه‌لا به‌ختیار ئاماژه‌ی به‌و پێشنیازه کرد که یه‌کێتی خستویه‌تیه به‌رده‌م پارتی و گۆڕان، که پارتی پێی رازیبوه و ئه‌گه‌ر گۆڕانیش پێی رازیبێت ئه‌وا هیچ کێشه‌یه‌ک نامێنێت.
مه‌لا به‌خیتار وتی '' پێشنیازمان كرد د. یوسف محەممەد، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بەشێوەیەكی كاتی بۆ دوو مانگ، زیاتر یان شتێك كەمتر بگەڕێتەوە، تاوەكو كێشەكان چارەسەر دەكرێن و دەستەیەكی دیكەی سەرۆكایەتی هەڵدەبژێردرێت. پارتی دیموكراتی كوردستان بە دەستپێشخەرییەكە رازی بووە، ئەگەر بزووتنەوەی گۆڕانیش رازی بێت هیچ كێشەیەك نییە و سەرۆكی پەرلەمان دەگەڕێتەوە''.
وتیشی''پارتی لەسەر گفتوگۆی سیاسی، گەڕانەوەی سەرۆكی پەرلەمان و پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لەگەڵ بەغدا رازی بوو، بەڵام گۆڕان تاوەكو ئێستا بەلایەوە قوڕسە بەوە رازی بێت و ئەم خولەی پەرلەمان تەواو نەكات".
مه‌لا به‌ختیار گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی له‌لایه‌ن پارتییه‌وه له هه‌ولێر و ده‌رکردنی وه‌زیره‌کانی گۆڕانی له حکومه‌ت به کارێکی نادروست وه‌سف کرد وئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد که پێشتر پارتی و گۆڕان له کاتی پێکهێنانی کابینه‌ی هه‌شتی حکومه‌تی هه‌رێم به بێ یه‌کێتی رێکه‌وتنیان کرد و ئێستاش ئه‌م کێشه‌یه‌ی نێوانیان ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێت.
PM:04:08:10/01/2016