لە سووری ئامەد ٢ ئەفسەر کوژران‌و ١٤ سەرباز برینداربوون

لەناوچەی سووری ئامەد کە زیاتر لە مانگێکە سووپای تورکیا گەمارۆیی داوە، ئەمڕۆ گەنجانی ئەو شارە هێرشیان کردە سەر گردبوونەوەیەکی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا و دوو ئەفسەر کوژران و ١٤ تریش برینداربوون.

ئاژانسی دۆغان بڵاویکردەوە لەناوچەی سوری ئامەد یەکینەکانی پاراستنی سڤیل بەچەکی گران هێرشیان کردە سەر تانک و چەکە گرانەکانی سوپا و پۆلیسی دەوڵەتی فاشستی تورک لە کاتی کۆبونەوەیاندا لە دەوری مزگەوتی قورشنلی ناوەندی سوری ئامەدی باکوری کوردستان.

سەرچاوە هەواڵیەکانی تورکیا ئاشکرایان کرد کە پێکدادانی گران لەنێوان شەرڤانانی کوردو سوپای تورک هاتۆتە ئاراوە و شەڕڤانانی کورد سوپایان ناچاری پاشەکشە کردوە و خستویاننەتە سەر ئەو مینە چێندراوانەی پێشتر بۆیان ئامادەکردون، لە ئەنجامی تەقاندنەوەی مینەکاندا بە دانپیادانانی ئاژانسی هەواڵی دۆغانی سەر بەدەوڵەتی فاشستی تورک دو ئەفسەر کوژراون و ١٤ سەرباز و ئەفسەری تر بریندارن، 

سەرچاوەکانی هەواڵ لە سوری ئامەدەوە ئاشکرای دەکەن کە کوژراوەکانی دەوڵەت دەیان سەرباز و پۆلیسن و سوپای تورک کەوتۆتە ڕەوشێکی مەعنەوی یەکجار خراپەوە.



PM:08:42:10/01/2016