نرخی ئینتەرنێت بە فەرمی کەمکرایەوە

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان نوسراوێکی بڵاو کردۆتەوە کە تیایدا هاتووە داوا لە گشت کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت دەکات نرخەکانیان کەم بکەنەوە و بە کەم کردنەوەی نرخەکەشی خێراییەکەی بە هەمان شێوەی پێشوو بمێنێتەوە.

لە نوسراوێکی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندندا هاتووە کە واژووی مەولود باوە موراد، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی پێوەیە، بە فەرمی نرخی ئینتەرنێت بە رێژەی %٣٠ کەم دەکرێتەوە.

هەروەها لەو راگەیاندراوەدا هاتووە، بەرامبەر کەم کردنەوەی نرخی ئینتەرنێت لە لایەن کۆمپانیاکانەوە پێویستە خێرایی هێڵەکانی ئینتەرنێت وەکو خۆی بمێنێتەوە.



PM:02:29:11/01/2016