کاتژمێر 11 ی ئه‌مڕۆ له‌هه‌ولێر کۆبوونه‌وه‌ی نێوان وه‌فدی یه‌کێتی و پارتی ده‌ستیپێکرد.
کۆبوونه‌وه‌که که له نووسینگه‌ی نێچیرڤان بارزانی له هه‌ولێر سازکراوه، وه‌فدی یه‌کێتی پێکهاتوون له مەلا بەختیار و عومه‌ر فه‌تاح و سەعدی پیرەو قوباد تاڵەبانی، هه‌رچی وه‌فدی پارتیه پێکهاتوون له‌نێچیرڤان بارزانی و فازڵ میرانی، مەحموود محەممەد و دڵشاد شەهاب.
سپی زانیویەتی وه‌فدی یه‌کێتی پرۆژه‌یه‌کی نوێی ئاماده کردووه له کۆبوونه‌وه‌که‌دا ده‌یخاته به‌رده‌ست پارتی، لەو پرۆژەیه‌دا پێشنیار کراوه هەر سێ پۆستی، سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی پەرلەمان بەسەر ئەو سێ هیزەی زۆرترین دەنگی هێناوە دابەشبکرێتەوە.
پرۆژەکەی یەکێتی داواش دەکات پۆستی سەرۆکی هەرێم بۆ پارتی و سەرۆکی حکومەت بۆ گۆڕان و سەرۆکی پەرلەمان بدرێت بە یەکێتی. ( لەو دەمەدا پارتی تەنها پۆستی سەرۆکی هەرێمی بەردەکەوێت ).
بەپێی زانیاریەکانی سپی، پرۆژەکەی یەکێتی داوا دەکات هێزی پێشمەرگەو هێزە ئەمنییەکان و زانیاری بەتەواوی یەکبگرنەوە.
پرۆژەکە شیکردنەوەیەکی سیاسیشی لەخۆگرتووە کە باس لە گۆڕانکاری ناوچەکەو کاریگەری ئەو گۆڕانکاریانە لەسەر ئایندەی کوردستان دەکات کە لەپێشەکەی پڕۆژەکەدایە.
سەبارەت بە پەیوەندییەکانی هەرێمیش، جگە لەوەی باس لەوە کراوە کە پێویستە پەیوەندییەکانی دەرەوە جۆرە هاوسەنگیەکی هەموو لایەنەکانی تێدابێت، هاوکات لەپەیوەندییەکان لەگەڵ بەغدادا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە پێویستە ئەو پەیوەندیانە چاک و ئاسایی بکرێتەوە.