وێنە...ئیلیسا لەمەدا یەکەمی هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە

ئەستێرەی بەناوبانگی لوبنانی ئیلیسا، دەبێتە خاوەنی زۆرترین سەیركەر بۆ گۆرانییەكانی لە تۆڕی ڕێی ئینتەرنێتەوە.

ئیلیسا توانیوێتی ژمارەی پێوانەی بۆ سەیركردنی كارەكانی تێك بشكێنێت و ببێتە خاوەنی زیاتر لە دوو بلیۆن بینەر كە لەڕێی ئینتەرنێتەوە سەیری كارەكانیان كردووە، بەمەش دەبێتە تاكە هونەرمەند لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا كە ئەو ژمارەیە تێكبشكێنێت.

بەپێی ئەو ئامارەی كە یوتوب بڵاویكردۆتەوە، زۆرینەی بینەری كارەكانی ئەو خانمە هونەرمەندە لە شارەكانی بەغداد و تونس و قاهیرە بوون.

ئیلیسا لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك خۆشحاڵی خۆی بە بەدەستهێنانی ئەو ژمارەیە دەربڕیوە و سوپاسی هەوادارانی خۆی كردووە و خۆی بە قەرزاری ئەوان زانیوە.





PM:02:56:12/01/2016