ئه‌ردۆغان ئه‌نجامده‌ری ته‌قینه‌وه‌که‌ی تورکیای ئاشکراکرد
له وتارێکیدا له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئه‌مرۆی شاری ئه‌سته‌مبول، ئه‌ردۆغان سه‌رۆکی تورکیا ره‌گه‌زنامه‌ی خۆکوژی ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئاشكرا كرد.
بە وتەی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئه‌و که‌سه‌ی ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئه‌نجامدا ره‌گه‌زنامه‌ی سوریای پێ بووه. وتیشی که مه‌به‌ست له ته‌قینه‌وه‌که تێکدانی یه‌کێتی گه‌لی تورکیا بوه.
ئەردۆغان ڕاشیگەیاند "ئێمە وەک تورکیا هیچ کێشەیەکمان نییە لەگەڵ گەلی کورد و ئەوان برای ئێمەن، کێشەی ئێمە تیرۆرە نەک کورد."
سەرۆک کۆماری تورکیا وتیشی ناوچەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیایان ئاوەدان کردووەتەوە و داواشی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد سەردانی ئەو ناوچانە بکەن و چاودێری مافەکانی مرۆڤ بکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە تەقینەوەیەک لە ناوچەی سوڵتان ئەحمەد لە ناوەندی ئیستەنبوڵ ڕوویدا و بەهۆیەوە لانی کەم ١٠ کەس کوژران و ١٥ی تریش بریندار بوون، کە بەپێی سەرچاوەکان تەقینەوەکە لەلایەن کەسێکی خۆکوژەوە ئەنجام دراوە.
PM:02:58:12/01/2016