جگەرە چی لە كۆرپە دەكات؟

توێژینەوەك ئاشكرای دەكات جگەرەكێشانی ژنان دووگیان بە تایبەت لە سێ مانگی یەكەمدا، دەبێتە هۆی دروستكردنی چەندین گۆڕانكاری لە ترشەڵۆكی ناوەكی كۆرپەكەدا.

توێژینەوەكە لەسەر 889 منداڵی تازە لەدایكبوو ئەنجامداوە كە بەشێكی منداڵەكان دایكیان جگەرەكێش بووە، لە ئەنجامدا دەركەوتووە، ئەو كردارە جگەرەكێشان بۆتە هۆی گۆڕانكاری لە 110 ناوچەی بۆ ماوەی لای ئەو منداڵانەی دایكیان جگەرەكێش بووە.

توێژەرەكان ئاماژە بەوەش دەكەن كە جگەرەكێشان ڕەنگەببێتە هۆی لەدایكبونی منداڵێكی لاواز كێش كەم، هەروەها منداڵەكە لە داهاتوودا ئارەزووی جگەرەكێشان بكات.

پسپۆڕەكان داوا لەژنانی دووگیان دەكەن بە هەموو شێوەیەك دووربن لە جگەرەكێشان تەنانەت لە شوێنێكیشدا نەبن كە جگەرە تێدا دەكێشرێت بۆ ئەوەی لەو زیانانە بەدووربن.



PM:02:10:13/01/2016