"پرۆژه‌كانتان وه‌ك خه‌نجه‌ری كابرای لێهاتوه‌و بۆ رۆژی ته‌نگانه هه‌ڵتانگرتوه"
نووسه‌رێكی سه‌ر به پارتی، له وتارێكیدا به ناونیشانی (له‌گه‌ڵ ئێوه‌مه ئه‌ی خاوه‌ن پرۆژه‌كان)، كه له ژماره‌ی ئه‌مرۆی ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێردا بڵاوكراوه‌ته‌وه، هێرشی توند ده‌كاته سه‌ر یه‌كێتی‌و كۆمه‌ڵێك ته‌شهیرو جنێو به‌و حزبه ده‌دات.
دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و مه‌كته‌بی سیاسییه‌كه‌ی، چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی به‌دوای یه‌كدا بۆ مه‌به‌ستی ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه پێشكه‌ش به سه‌ركردایه‌تیی پارتی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كرد. ئه‌مڕۆ ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێری پارتی دیموكراتی كوردستان، له گۆشه‌ی هه‌فتانه‌ی جەمال عەبدولآ به ناونیشانی (له‌گه‌ڵ ئێوه‌مه ئه‌ی خاوه‌ن پرۆژه‌كان)، هێرشێكی توندی كردوه‌ته سه‌ر مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و ده‌ڵێت: ئێوه ده‌وڵه‌تداری ده‌كه‌ن یان فیشقیات و شه‌ڕه قۆچه‌قانی و پێنج به‌ردی.
زیاتر له‌وه ده‌نوسێت و ده‌ڵێت: كێ فێری دژایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمی كردن، له درێژه‌ی نووسینه‌كه‌شیدا كه جگه له ته‌شهیر و جنێودان، ناچێته هیچ بوارێكه‌وه، ڕوو له مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌كات و ده‌ڵێت: پرۆژه‌كانتان وه‌ك خه‌نجه‌ری كابرای لێهاتوه و بۆ رۆژی ته‌نگانه هه‌ڵتان گرتوه.
مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی كه بۆ زۆرێك لێدوان و ڕاپۆرته ڕۆژنامه‌وانیه‌كانی میدیای ئازاد، ڕوونكردنه‌وه‌ی هه‌یه، به‌ڵام تائێستا ڕوونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م جنێودان و سوكایه‌تیكردنه‌ی پارتی به مه‌كته‌ب سیاسیه‌كه‌ی، بڵاو نه‌كردوه‌ته‌وه و بێده‌نگییان لێكردوه.
پێشتر نوسەر کادیری پێشووی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بووە.
PM:11:24:14/01/2016