هونەرمەندان بۆ مردنی كەریم كابان چییان وت؟

ئەستێرە ناسراوەكانی كورد بۆ مردنی هونەرمەندی گەورەی كەریم كابان دڵتەنگی خۆیان دەربڕی و پەیامی جیاوازیان هەبوو.

بەشێكی زۆر هونەرمەندە ناسراوەكانی كورد بەشداری مەراسیمی بەخاك سپاردن و پرسەی كەریم كابانیان كردوو بەشێكیشیان لەڕێی پەیجەكانیانەوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان پەیامی تایبەتیان هەبوو.

عەدنان كەریم لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە فەیس بووك وێنەیەكی خۆی كەریك كابانی بڵاوكردۆتەوە كە لە ڕۆژی پەردان لادان لەسەر پەیكەرەكەی لە پاركی ئازادی گیراوە و تێیدا عەدنان كەریم باوەشی بە كاباندا كردووە، لەگەڵ وێنەكەشدا نوسیوێتی "ڕۆحت شاد مامۆستای گەورەی هونەری كوردی".

هەڵكەوت زاهیریش دڵتەنگی خۆی بۆ كۆچی ئەو هونەرمەندە دەربڕیوە و پرسەنامەی خۆی ئاڕاستەی بنەماڵەكەی كردووە.
ماریا هەورامی لەڕێی پەیجەكەیەوە لە فەیس بووك نوسیوێتی "كارەسات ئەوەیە كەسایەتییەكی وەكو تۆمان لێدەڕوات، گەوهەرە جوانەكەی هونەری كوردی ڕۆحت شاد".

هەڵویست بە توڕەییەكەوە لە ئینستەگرامەكەی، پەیامی بۆ مەرگی كەریم كابان ناردووە و نوسیوێتی "فەرموون ئەوە مرد، ئیتر دوای مردنی ڕێزی بگرن".

ئاڤان جەمال هەونەرمەند كەریم كابانی بە سەرمایەیەكی گەورەی هونەری ناوبردووە وتارێكی درێژی لەسەر ژیان و كار و هەڵوێستەكانی ئەو هونەرمەندە نوسیوە".

چەندین هونەرمەندی كەش بە شێوازی جیاواز دڵتەنگی خۆیان بۆ كۆچی كەریم كابان دەربڕیوە.



PM:02:22:16/01/2016