به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم ئاشکرای کرد " حكومه‌تی هه‌رێم داوایی پاره لە پنتاگۆن دەکات."
ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێس له‌سه‌ر زاری به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، ئاشكرایی كرد"حكومه‌تی هه‌رێم داوایی پاره لە پنتاگۆن دەکات."
به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسه‌که فەلاح مستەفا، ده‌ڵێت "به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت وشه‌ڕی دژی داعش قه‌یرانی ئابوری له هه‌رێمی كوردستان دروست بووه،له‌به‌ر ئه‌وه داوا لە پنتاگۆن ده‌كه‌ین یارمەتی خەرجیەکانی پێشمەرگە بدات."
ئه‌و به‌رپرسه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کردووه" ناتوانین به‌رده‌وامی به هاوكاری بۆ 1 ملیۆن و 800 هه‌زار ئاوارەو شه‌ڕی داعش به نرخی كه‌می نه‌وت بده‌ین."
حکومه‌تی هه‌رێم زیاتر له 20 ملیار دۆلار قه‌رزاره‌و به‌هۆی دابه‌زینی نه‌وتیشه‌وه ماوه‌ی چوار مانگ زیاتره مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی حکومه‌تی نه‌داوهو هه‌رچی پرۆژه‌ی وه‌به‌رهه‌مهێنانه له‌کوردستاندا وه‌ساته‌وه.