نرخی به‌رمیلێک نه‌وت له‌بازاڕه‌کانی جیهاندا ته‌نها به 29 دۆلاره، هه‌رێمی کوردستانیش بۆ یه‌ک به‌رمیل ته‌نها 10 دۆلاری بۆ ده‌مێنێته‌وه.
له‌بازاڕه‌کانی جیهاندا نرخی یه‌ک به‌رمیل نه‌وتی برنت دابه‌زیووه بۆ 29 دۆلار، که 12 ساڵه نه‌وت به‌و شێوه‌یه دابه‌زینی به‌خۆوه نه‌بینیووه، ئه‌و داهاته‌ی له‌فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمیش بۆ حکومه‌ت ده‌مێنێته‌وه زۆر که‌مه، به‌پێی وته‌ی پسپۆرێکی ئه‌و بواره ته‌نها 10 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وت بۆ هه‌رێم ده‌مێنێته‌وه.
پسپۆرێکی شاره‌زا که نه‌یویست ناوی خۆی ئاشکرا بکات به سپی راگه‌یاند" ئه‌گه‌ر نرخی یه‌ک به‌رمیل نه‌وتی برنت به 29 دۆلار بێت، ئه‌وا عێراق به 22 دۆلار ده‌یفرۆشێت و هه‌رێمیش به 20 دۆلار واته 9 دۆلار له نرخی بازاڕ که‌متر".
ئه‌و پسۆره وتیشی هه‌رێمی کوردستان نزیکه‌ی 10دۆلاریش بۆ به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه‌ی هه‌ر به‌رمیلێک خه‌رج ده‌کات، به‌و پێیه بێت له یه‌ک به‌رمیل ته‌نها 10 دۆلار به هه‌رێم ده‌مێنێته‌وه".
12 ساڵه نه‌وت بۆ خوار 30 دۆلار دانه‌به‌زیووه، ئه‌مه له‌کاتێکدایه به‌هۆی لابردنی سزا ئابوریه‌کانیشه‌وه له‌سه‌ر ئێران ئه‌و وڵاته ناردنی نه‌وتی بۆ بازاڕه‌کانی جیهان 500 هه‌زار به‌رمیل زیاد ده‌كات.
ڕێكخراوی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت (ئۆپێك)یش ڕایگه‌یاند، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت بۆ 25 دۆلار داده‌به‌زێت. ئه‌مه له کاتێکدایه هه‌موو پشێبینییه‌کان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن نرخی نه‌وت زۆر له‌وه زیاتر داده‌به‌زێت.