سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن هەردوو پەرلەمانتار عەلی حەمە ساڵح و سۆران عومەر بە تێکدەری فەزای گشتی ناوزەد دەکەن.
لەو راگەیەندراوەدا سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێم باس لەوە دەکەن "عه‌لی حه‌مه ساڵح له لیستی گۆڕان و سۆران عومه‌ر له لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان ده‌رباره‌ی فرۆشی نه‌وت و داهاته‌كان و خه‌رجییه‌كانی پێشمه‌رگه، ته‌واو به نه‌فه‌سی هاندان و ورووژاندن و تێكدانی فه‌زای گشتی لێدوان دەدەن".
دەقی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
له بڵاوكراوه‌یه‌كی هاوبه‌شی پڕ له چه‌واشه‌كاریدا، هه‌ردوو ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان عه‌لی حه‌مه ساڵح له لیستی گۆڕان و سۆران عومه‌ر له لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان ده‌رباره‌ی فرۆشی نه‌وت و داهاته‌كان و خه‌رجییه‌كانی پێشمه‌رگه، ته‌واو به نه‌فه‌سی هاندان و ورووژاندن و تێكدانی فه‌زای گشتی، ژماره و حیساباتی بێ بنه‌مای خه‌یاڵییان بڵاو كردووه‌ته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیش بۆ خه‌یاڵ و هۆنینه‌وه‌كانیان بهێننه‌وه، نابه‌رپرسانه كه‌وتوونه‌ته قۆزتنه‌وه‌ی دۆخی سه‌ختی داراییی هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی به مه‌رامی سیاسی له دژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌كاری بهێنن. له‌و بڵاوكراوه چه‌واشه‌كارییه‌دا هاتووه كه خه‌رجییه‌كانی شه‌ڕی داعش بۆ ساڵی 2015 ته‌نها (20) ملیار دیناره، له كاتێكدا ته‌نها مووچه‌ی كه‌رتی پێشمه‌رگه و ئاسایش بۆ یه‌ك مانگ (320) ملیار دیناره كه ئه‌گه‌ر (9) مانگی ساڵی 2015 ئه‌ژمار بكه‌ین، ئه‌وا بۆ ساڵی 2015 حكومه‌تی هه‌رێم بڕی دوو تریلیۆن و هه‌شت سه‌د و هه‌شتا ملیار دیناری بۆ مووچه خه‌رج كردووه.
ئه‌مه جگه له خه‌رجكردنی بڕی (104) ملیار دینار به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی بۆ كاروباری نه‌وت و گاز له داهاتی نه‌وت، كه ساڵی 2014 بڕی (52) ملیار و (210) ملیۆن دیناری لێ خه‌رج كرا و ساڵی 2015 بڕی (31) ملیار و (790) ملیۆن دیناری لێ خه‌رج كرا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه بودجه‌ی به‌كاربردنی مانگانه‌ی پێشمه‌رگه و ئاسایش جگه له مووچه، (30) ملیار دیناره كه بۆ ساڵی 2015 ده‌گاته (360) ملیار دینار. سه‌رباری ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری له ده‌ره‌وه‌ی ته‌رخانكراوی مانگانه‌ی پێشمه‌رگه و ئاسایش بڕی (20) ملیار دیناری دیكه‌ی له ساڵی 2015دا خه‌رج كردووه، ئه‌مه بێجگه له تێچووی دابینكردنی سووته‌مه‌نی له به‌نزین و گاز و نه‌وتی سپی بۆ به‌ره‌كانی شه‌ڕی دژ به داعش كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانه‌وه دابین كراوه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و (30) ملیار دیناره‌ی مانگانه‌ی بودجه‌ی به‌كاربردنی پێشمه‌رگه و ئاسایش. ئه‌مانه هه‌مووی وێڕای تێچووی ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كانی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و ئاوه‌دانكردنه‌وه و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ده‌زگای مینه‌وه پێشكه‌ش به به‌ره‌كانی شه‌ڕ دژی داعش كراوه.
ئه‌م زانیارییانه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێوان وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری له‌گه‌ڵ لیژنه‌كانی دارایی و سامانه سروشتییه‌كان و یاسایی و پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی كوردستان و نوێنه‌ری چه‌ند فراكسیۆنێكی په‌رله‌مان، له‌لایه‌ن به‌ڕێز وه‌زیری دارایی و ئابوورییه‌وه به ڕاپۆرتێك خرایه ڕوو. هاووڵاتیانی كوردستان ده‌زانن كه هۆكاره‌كانی قه‌یرانی دارایی، بڕینی بودجه‌ی هه‌رێم، شه‌ڕی داعش، دابه‌زینی به‌رده‌وامی نرخی نه‌وت و بوونی نزیكه‌ی دوو ملیۆن ئاواره و په‌نابه‌ر له هه‌رێمی كوردستان، تێكڕا بوونه‌ته هۆكاری دروستبوونی قه‌یرانی دارایی و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك داهات له خه‌رجی زۆر كه‌متره، كه‌چی ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره، ئازار و مه‌ینه‌تییه‌كانی هاووڵاتیان كه ده‌رهاویشته‌ی دۆخه‌كه‌ن، ده‌قۆزنه‌وه و وێڕای ئه‌وه‌ی ده‌ستیان به هه‌موو داتا و ژماره‌كان ده‌گات، بێ ئه‌وه‌ی بۆ ڕاستی و دروستیی ئه‌و ژماره و داتا خه‌یاڵییانه پرسیاری لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان بكه‌ن، دێن درۆی شاخدار و چه‌واشه‌كاریی بێ بنه‌ما بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
له كاتێكدا كه پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان ڕۆژانه به گیان و خوێنیان به‌رگری له كوردستان ده‌كه‌ن و شه‌هید ده‌بن، به‌رده‌وامی له‌م جۆره كار و ڕه‌فتاره نابه‌رپرسانه، ده‌بێته هۆی تێكدانی مۆرال و فه‌زای گشتی و نانه‌وه‌ی پشێوی و تێكدانی سه‌قامگیریی كۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌روه‌ها ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییی كوردستان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه، بۆیه له حاڵه‌تی به‌رده‌وامیی ئه‌م كرداره نابه‌رپرسانه‌دا، ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه ئاسایش و سه‌قامگیری و به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای وڵات ده‌خه‌نه سه‌رووی هه‌موو شتێكی دیكه‌وه، سڵ ناكه‌نه‌وه و هه‌موو ڕێكارێكی پێویست بۆ دووباره‌نه‌بوونه‌وه و ڕێگرتن له‌و مه‌ترسیانه ده‌گرنه به‌ر.
سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان 18/1/2016