یەکێتی مامۆستایان دوا قسەی خۆی لەسەر نیو مووچە دەکات

لە کۆبوونەوەی خۆیدا کە ئەمڕۆ ١/١٨ لەهەولێر سازکرا،  یەکێتی مامۆستایان قسەی خۆیان لەسەر پێدانی نیو مووچە کردو بە هەموو شێوەیەک رەتیان کردەوە.
 
لەیاداشتێکدا کە لە ئەنجامی کۆبوونەوەی ئەمڕۆوە بۆ سەرۆکی حکومەتیان ناردووە هاتووە" یەکێتی مامۆستایان بەهەموو شێوەیەک پێدانی نیو مووچە ڕەتدەکاتەوە، لە بەرامبەر ئەوەدا دەبوو بنەمای دیکە بگیرایەتە بەر وەک پێدانی مووچەی تەواوی دەوروبەر دواتر ناوشار یان چەند ڕۆژێکی دیکە دوا بکەوتایە ، بەڵام تەواوی مووچە دابەش بکرایە".

یەکێتی مامۆستایان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن  کە ئەوان پشتیوانی لە چاکسازی دەکەن، "بەڵام لە سەرەوە دەست پێبکات بۆ خوارەوە و هەموو ئەوانە بگرێتەوە کە بن دیوار و دوو مووچە و خانەنشینی قەبەیان هەیە دواتر ئەوانیش بگرێتەوە".

یەکێتی مامۆستایان داوای روونکردنەوەی تەواو لەسەر ئەو دۆخە بدات.



PM:11:57:18/01/2016