لەتیف مستەفا: هەڕەشەکردن لە دوو پەرلەمانتار نیشانەیەکی خەتەرناکە

پەرلەمانتاری پێشووی گۆڕان، لەتیف مستەفا لەسەر هەڕەشەکردن لە هەردوو پەرلەمانتار عەلی حەمەو سۆران عومەر دەڵێت " هەردوو پەرلەمانتار عەلی حەمە ساڵح و سۆران عوموەر دەکەنو بە دەزگا ئەمنی و هەوالگریەکان دەیانترسێنن ، کە ئەمە نیشانەیەکی خەتەرناکەوە لە ڕووی هەڕەشەلە ئازادیەکان چی لە گەندەڵی و باری خراپی ئێستای دارایی خەڵک کەمتر نیە و سوکایەتیشە بە خودی دەزگا ئەمنیەکانی" .

 
 لەتیف مستەفا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لەسەر ئەو هەڕەشانەی حکومەت لەرێگای دەزگا ئەمنییەکانەوە لە هەردوو پەرلەمانتار عەلی حەمە ساڵح و سۆران عومەر دەیکات، پۆستێکی بەناونیشانی "حوکمەتی هەرێم پەتەکەی پساند", دەڵێت" هەرچەندە دەسەڵات بەدەستانی هەرێم لەوەتای هەن هیچ بڕوایان بە یاساو سەروەری یاساو دادوەری نەبووەو ئەوەی پێیان خۆش بوە بە سیستمی جەنگڵ واتە بە هێزوو دوور لەیاسا کردویانە (کە بێ گومان ئەگەر یاساو دادگا سەروەر و سەربەخۆ بونایە هەرگیز ڕۆژمان بەم ڕۆژە ڕەشانە نەدەگەیشت )".

ئەو پەرلەمانتارەی پێشووی عێراق دەڵێت" ئەوان هەرگیز بڕوایان بە بڕیارەکانی دادگا نەبووەو جێبەجێشیان نەکردوون ئیلا ئەگەر لە بەرژەوەندی خۆیان نەبووبیت بەڵام بەڕوکەشیش بێت کە نەیارێک یان ڕەخنەگرێک یان پەرلەمانتارێک کارێکی دەکرد یان شتیکی دەوت بە دڵی ئەوان نەبوایە دەیانووت پەنا دەبەینە بەر دادگا بەڵام ئەم جارە حەقیقەتی خۆیان لە ڕێز نەگرتنی یاسا و پەنا برنە بەر هێزی ڕووت دوور لە کەڤەری یاسایی بەتەواوەتی دەرخست کاتێک هەڕەشە لە هەردوو پەرلەمانتار عەلی حەمە ساڵح و سۆران عوموەر دەکەنو بە دەزگا ئەمنی و هەوالگریەکان دەیانترسێنن ، کە ئەمە نیشانەیەکی خەتەرناکەوە لە ڕووی هەڕەشەلە ئازادیەکان چی لە گەندەڵی و باری خراپی ئێستای دارایی خەڵک کەمتر نیە و سوکایەتیشە بە خودی دەزگا ئەمنیەکانیس کە هاولاتی و پەرلەمانتارانیان پی دەترسێنن (وەک ئەوەی ئەوانە دوژمنی دەرەکی یان تیرۆیست بن تا هیزوو وریایی دەزگا ئەمنیەکانیان بۆ دەرخەن)".

لەتیف مستەفا ئەرکی دەزگا ئەمنییەکان دیاری دەکات و دەڵێت" لە کاتیکدا ئەرکی ئەوان ئەوەیە کە کەش و هەوای ئازادی بڕەخسێنن وە کەشیک دروست بکەن کە هەموو کەسێک هەرچی دەوێت بیلیت با بە دلی دەسەلاتدارانیش نەیبێت ، خۆ ئەگەر تاوان یان تەجاوز هەبوو ئەوە دەبێت پەنا ببرێتە بەر دادگا نەک بەدەزگای ئەمنی بترسێنرێن".
 



AM:12:25:19/01/2016