لامەرکەزیەتی پارێزگاکان پەسەندکرا

لە کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و پارێزگارەکانی هەرێم، بڕیار لەسەر لامەرکەزیەتی پارێزگاکان درا.

ئاسۆ فەریدون لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی " بەرەو لامەرکەزیەت"، هاوکات بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا بڕیار لەسەر لا مەرکەزیەتی پارێزگاکانی هەرێم دراوە.

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوە کرد هێشتا وردەکاری ئەو بڕیارە روون نەبۆتەوە، بەڵام سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ئەو رەزامەندییەی پێشان داوە، لە رۆژانی داهاتووشدا کۆبوونەوەیەکی تری پارێزگاکان ئەنجام دەردێت و دواتر لەماوەیەکی کەمدا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

لەمانگی ٢٠١٥/٧ پارێزگاری سلێمانی پرۆژەی لامەرکەزیەتی پارێزگاکانی کوردستانی ئاراستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کردووە، دوێنێ ١/١٨ لەلایەن سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە بڕیاری لەسەر دراوە، بەپێی ئەو پرۆژەیە پارێزگاکان سەرپشک دەکرێن لە ریژەی ئەو داهاتەی لە بوارە جیاجیاکانەوە دەستیان دەکەوێت، بڕێکی بەرچاوی نەگەڕێننەوە بۆ وەزارەتی دارایی و خۆیان بۆ خزمەتکردنی شارەکە تەرخانی بکەن. 
  



AM:12:55:19/01/2016