ڤیدیۆ...لەبەردەم ژنەكەی ئەسەددا گۆرانی دەڵێت

كچە بەشداربوونی پرۆگرامی (The Voice Kids) غنا بو حەمدان لەبەردەم ئەسما ئەسەدی خێزانی بەشار ئەسەدی سەرۆكی سوریا گۆرانی دەڵێت.

چەندین پەیج و ئەكاونت لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان، گرتەیەكی ڤیدیۆی یەكێك لە منداڵە بەشداربووەكانی پرۆگرامی (The Voice Kids) بڵاوكردۆتەوە كە تێیدا لەبەردەم ئەسما ئەسەددا هەمان ئەو گۆرانییە دەڵێتەوەكە لە پرۆگرامەكەدا بە گریانەوە پێشەكەشی كرد و دەنگدانەوەیەكی زۆری لێكەوتەوە.

ڤیدیۆیەی گۆرانی ئەو منداڵە بەرامبەر ئەسما، لە پەیجی فەرمی سەرۆكایەتی سوریاشدا بڵاوكراوەتەوە و لەگەڵیشیدا نوسراوە "بە دەنگ و فرمێسكەكانی نامەی منداڵانی سوریای گەیاند، كە تیرۆر خۆشی و جەژنەكانیانی تیرۆر كردووە، بەڵام نەیتوانیوە هێزی ژیان لایان لەناوبەرێت".



PM:01:46:19/01/2016