ڤیدیۆ.. گروپێكی داعش کە بە نیازی تەقینەوە بوون لە سلێمانی دەستگیركران

ئەمرۆ هێزەكانی دژەتیرۆر بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی و گەرمیان لەسلێمانی گروپێك چەكداری سەر بەداعشیان دەستگیركرد.

بەپێی هەواڵی میدیاكانی یەكێتی،  نیوەڕۆی ئەمڕۆ 2016/1/19 هێزەكانی دژە تیرۆر بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی و گەرمیان لەسنوری پارێزگای سلێمانی گروپێكی تیرۆرستی سەر بەداعشیان لەسنوری پارێزگای سلێمانی دەستگیركردو بەپێی زانیارییەكانیش تیرۆرستەكان بەنیاز بوون لەمزگەوتی حسێنیەی سلێمانی و ناوچە قەرەباڵغەكانی سلێمانی تەقینەوە بكەن.

هەر بەپێی زانیارییەكان، ئەو تیرۆستە دەستگیركراوانە لەهەردوو نەتەوەی كوردو عەرەب پێكهاتون و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەست بەسەر بڕێكی زۆر كەرەستەو ماددەی تەقینەوەو چەكدا گیراوە.






PM:03:23:19/01/2016