سەیدسادق.. بەردبارانی بارەگاكانی پارتی‌و كۆمەڵ‌و یەكگرتوو بەردەوامە

خۆپیشاندان‌و توندوتیژی لە قەزای سەید سادق بەردەوامە‌و خۆپیشاندەران بەردبارانی بارەگانی پارتی دیموكرات‌و یەكگرتوو و كۆمەڵی ئیسلامی دەكەن.

پەیامنێری سپی لە سەیدسادقەوە رایگەیاند: لەخۆپیشاندانەكەی ئەمرۆدا كە دژی نەبوونی موچە‌و خزمەتگوزاریی دەستی پێكرد خۆپیشاندەران دوای ئەوەی بۆ ماوەیەك رێگەی نێوان قەزاكە و پێنجوێنیان داخست، چوونە بەردەم قایمقامیەت و دواتر بەرەو بارەگای حزبەكان بەڕێكەوتن.

خۆپیشاندەران دوای بەردباران كردنی بارەگای پارتی لە سەید سادق، بارەگای هەریەك لە كۆمەڵ و یەكگرتووی ئیسلامیشیان بەردباران كردووە.



PM:02:46:20/01/2016