لای هەمووان ئاشكرایە بونی پەیوەندی سێكسی لە نێوان هەردوو ڕەگەزی نێر و مێدا یارمەتی نوێكردنەوەی پەیوەندیان دەدات، ئەمەش بەهۆی ئەو سۆز و خۆشەویستییەی لەو كاتەدا دەردەبڕدرێت.
پسپۆڕەكان ئاماژە بەوە دەكات كە لەكاتی ئەو پەیوەندییەدا ژنان چەندین پرسیار و بیركردنەوەیان لای دروست دەبێت كە ڕوبەڕووی خۆیانی دەكەنەوە لەوانە:
1- ئایا هاوسەرەكەم چێژ لەم ساتە وەردەگرێت؟
2- چۆن ئەو شتانە دەربڕم كە حەزی پێدەكەم؟ ئەمەش بەهۆی ئەوەی ژنان زۆرجار شەرم دەكەن و ناتوانن حەزەكانیان دەربڕن.
3- هێشتا ئیشلی ماڵم تەواو نەكردووە؟ لەكاتی پەیوەندی سێكسیدا بیركردنەوەی ژن ئاڵۆز دەبێت و دەتوانێت بیر لە هەموو كاروبارێك بكاتەوە.
4- بەڕاستی تەواو بوو؟ زۆرجار گەر پیاوان زوو تەواو ببن، ئەوا ژنان پرسیاری ئەوایان لە دروست دەبێت كە هاوسەرەكەی بۆ وا زوو تەواو بووە.
5- ناتوانم هەناسە بدەم و خەریكە دەخنكێم! كاتێك پیاوان هەموو قورسایی خۆیان دەخەنە سەر ژن، ئەوە بیر لەو پرسیارە دەكەنەوە.
6- ئایا دەربڕینەكەم بەجۆرێك بێت كە گەشتومەتە ئۆرگازم؟ كاتێك هاوسەرێك ناتوانێت ژنەكەی بگەیەنێت لوتكەی چێژ، ئەوا ژنەكە ئەو پرسیارەی لا دروست دەبێت.