پارتی پێش وەرگرتنەوەیان بارەگاکانی رادەستی هێزە ئەمنییەکان کردەوە

بەرپرسێکی پارتی رایگەیاند دوای سووتانی بارەگاکەیان لە سەیدسادق، سێ بارەگای تریان رادەستی هێزە ئەمەنییەکان کردۆتەوە.

بەرپرسی لقی 12ی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە ھەڵه‌بجە ئاشکرای کرد، دوای ئەوەی دوێنێ لە سەید سادق بارەگایەکی پارتیی دیموکراتی کوردستان سووتێندرا، ئەمڕۆ پارتی دیسان سێ بارەگای خۆی ڕادەستی ھێزە ئەمنییەکان کردەوە.

بەرپرسی لقی ١٢ی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە ھەڵەبجە (فازڵ بەشارەتی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە چەند ڕۆژی ڕابرد و بارەگاکانی خۆمان وەرگرتەوە، بەڵام هێشتا دەواممان تێدا نەکردبوو؛ دوێنێیش لە سەیدسادق بارەگایەکی ئێمە تەنھا دوو پۆلیس پاسەوانییان لێ دەکرد، ئاژاوەچییەکان سووتاندیان."

بەرپرسی لقی ١٢ی پارتیی دیموکراتی کوردستان وتیشی: "ئێستا سێ بارەگامان ڕادەستی پۆلیسی ناوچەکە کردووەتەوە؛ بارەگاکەی پێنجوێن و شارەزوور و سەید سادق تاوەکو دۆخەکە یەکلایی دەبێتەوە.



AM:01:24:22/01/2016