"یەک ترلیۆن مووچەی فەرمانبەران لەبانکی کوردستان دیارنەماوە"

پەرلەمانتاری یەکێتی گۆران ئازاد رایگەیاند" ئەو پارەیە بۆ موچە دانرابو ‌و لە بانكی حكومیش دانەنرا بۆئەوەی وەك داهاتی ناوخۆ مامەڵەی لەگەڵ نەكرێت، بەڵام دوای بەدواداچونیان بۆیان دەركەوت كە ئەو بڕەپارەیە بۆ موچە خەرج نەكراوە".

گۆران ئازاد، ئەندامی لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاندوە دەڵێت" ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتییەكان ، لەو بارەیەوە نوسراوێكی بۆ ناردون و تێیدا ئاماژەی بەوە كردوە كە لە ماوەی یەك ساڵدا، دو ترلیۆن دینار كۆكراوەتەوە و یەك ترلیۆن خەرج كراوە بۆ بواری تر بەبێ ئەوەی بواری تر دیاری بكرێت".

ناوبراو دەشڵێت" ئەوان داوای لیژنەی لێكۆڵینەوەیان كردوە و حكومەتیش لەوبارەیەوە لیژنەی پێكهێناوە".



PM:06:04:22/01/2016