لەیلا زانا و تەیب ئۆردوغان کۆدەبنەوە

سەرۆک کۆماری تورکیا تەیب ئۆردوغان رایگەیاند" پەرلەمانتاری هەدەپە لەیلا زانا داوای کۆبوونەوەی لێکردووە".

ئەمڕۆ ١/٢٢ سەرۆک کۆماری تورکیا تەیب ئۆردوغان بە میدیاکانی راگەیاند" لەیلا زانا داوای کۆبوونەوەی لێکردووەو ئەمیش پەسەندی کردووە".

چاودێران لە تورکیا پێیانوایە ئەو کۆبوونەوەیە بە ئامانجی دانانی سنورێکە بۆ ئەو شەڕەی نزیکەی دوو مانگە لەناوچەکانی باکوری کوردستان بەڕێوە دەچێت.

ماوەی دوو مانگە سووپا و هێزە ئەمنییەکانی تورکیا دەستیان بە هێرشێکی فراوان کردووە بۆ سەر ئەو ناوچە کوردیانەی لەلایەن گەنجانی نزیک بە پارتی کرێکارانی کوردستانەوە دەپارێزرێن، لەو بوارەدا مانگی رابردووە، سەرۆک وەزیرانی تورکیا داود ئۆغلو داوای کۆبوونەوەی لەگەڵ هاوسەرۆکی هەدەپە، سەلاحەدین دەمیرتاش کرد، بەڵام ئەو ئامادە نەبوو لەگەڵیدا کۆبێتەوە.



PM:11:13:22/01/2016