دوو باندی رێگریكردن‌و دزیكردن لە هه‌ولێرده‌ستگیركران
وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر، ورده‌کاری ده‌ستگیر کردنی دوو باندی دزیكردن و رێگریكردنی راگه‌یاند، که پێشتر له شاری هه‌ولێر ده‌ستگیر کرابوون.
نه‌قیب هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی پۆلیس هه‌ولێر له گۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: باندی یه‌که‌م له چوار تۆمه‌تبار پێکهاتوون به‌ناوه‌کانی(د. ع. خ) له‌دایکبووی (1994)، پیشه کرێکار و (ج. ف. م) له‌دایکبووی (1996)، پیشه کرێکار و (ا. ع. م) له‌دایکبووی (1992)، پیشه کرێکار و (ز. ف. م) له‌دایکبووی (1999)، پیشه خوێندكار، ئه‌م بانده هه‌ڵسابوون به خۆئاماده‌کردن بۆ ئه‌نجامدانی دزیکردن، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئه‌فسه‌ران و کارمه‌ندانی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان توانیان له‌کاتی ئه‌نجامدانی دزییه‌که ده‌ستگیریان بکه‌ن. ئێستاش به‌ندکراون به مادده‌ی (56) له‌یاسای سزادان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، باندی دووه‌م بێکهاتبوون له دوو تاوانبار به‌ناوه‌کانی(س. س. س) له‌دایکبووی (1991)، پیشه کرێکار و (م. ن. ا) له‌دایکبووی (1999) پیشه کرێکار، ئه‌م بانده‌ش هه‌ڵسابوون به ئه‌نجامدانی رێگریکردن و ئێستاش به‌ندن به مادده‌ی (452) له‌یاسای سزادان.
PM:01:46:23/01/2016