دەمیرتاش:هاتنی سەرۆکی پەرلەمان گوڕو تینێکی بە‌هێزمان پێدەبەخشیت

هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان ( هەدەپە ) لە کۆنگری حیزبەکەیدا رایگەیاند : هاتنی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان گوڕوتینێکی بەهێزمان پێذەبەخشێت.

ئەمڕۆ ١/٢٤ لە دووەمین کۆنگرەی پارتی دیموکراتی گەلان، کە لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا سازکرا و لە وتەی دەستپێکی کۆنگرەکەدا، سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپ)وتەیەکی پێشکەشکرد، لە وتەکەیدا، باسی لە بارودۆخی باکوری کوردستان و پڕۆسەی ئاشتی و هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باکوری کوردستان و پەیوەندییەکانی هەدەپ لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسی و دیموکراتییەکانی تورکیا کرد.

لە بەشێکی تری وتەکانیدا، دەمیرتاش وتی "ئامادەبونی د.یوسف محەمەد سادق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لە کۆنگرەی هەدەپ، تین و هێزێکی گەورەمان پێدەبەخشێت و پەیوەندی نێوان باکور و باشوری کوردستان بەهێزتر دەکات."


PM:07:39:24/01/2016